لە ڕێوڕەسمەکەدا #بافڵ تاڵەبانی# لە وتەیەکدا ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کرد و پیرۆزبایی دەرچوونی لێکردن، ڕاشیگەیاند، ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم نیشتمانەن و بەهیواوە لە داهاتووی پرشنگدارتان دەڕوانین، ئەمڕۆ شانازی دەکەم لەگەڵ ئێوەی پڕ وزە و ماندوونەناسم کە دڵنیام داهاتووی #کەرکووک# بە ئێوەوە گەشتر دەبێت.
لەدرێژەی وتەکانیدا سەرۆک بافڵ ستایشی مامۆستایانی کەرکووکی کرد و ڕایگەیاند، بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە ڕۆڵی ئەو مامۆستایانە دەڕوانین کە خوێندنی کوردییان لە کەرکووک بەرەوپێشبردووە، ئێمە دڵسۆزی و ماندووبوونتان لەیادناکەین و لە هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە بەردەوام دەبین.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە سەبارەت بە پرسی پەروەردە، خوێندنی کوردی لە کەرکووک و بەدیهێنانی مافە پیشەییەکانی خوێندکاران گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ پشتیووانیی یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوە و ڕایگەیاند، گەشەپێدانی سێکتەری پەروەردە لەپێشینەی کارەکانمانە، وەک چۆن لە ڕابردوودا لە نزیکەوە هاوکار و پشتیوان بووین، لە داهاتووشدا هەروا دەبین. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 295 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!