ناونیشانی بابەت: زانکۆى ئاکرۆنى ئەمریکى ڕوپێوى ناوچە شوێنەوارییەکانى شەمامک دەکات
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوینی#
بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەوار و کەلەپوورى #هەولێر# ڕایگەیاند لەگەڵ زانکۆیەکى ئەمریکى ڕێککەوتن کە کارى ڕوپێوى و هەڵکۆڵین لە نزیک شەمامکى شارى هەولێر ئەنجام بدەن.
نادر بابەکر، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى هەولێر بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لەگەڵ زانکۆى ئاکرۆنى ئەمریکى ڕێککەوتنمان واژۆ کردووە کە کارى ڕوپێوى و هەڵکۆڵین لە شوێنەوارى توڕەق لە نزیک شەمامکى پارێزگاى هەولێر ئەنجام بدەن.
وتیشى: سەرەتاى قۆناغى کارى زانکۆکە ڕوپێوى دەبێت کە خۆى لە حەوت سایت دەدۆزێتەوە و دواى بەرچاوڕوونى دەست دەکەن بە کارى هەڵکۆڵین.
باسى لەوەش کرد: تیمەکانى ئێمەش کاریان لەگەڵ دەکەن و لە ڕێگەى ئامێرى جیۆفیزیاییەوە شارستانى شوێنەوارەکە دەدۆزینەوە و کارى پێویستى لەسەر دەکەین.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 354 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!