#مەسرور بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی #هەرێمی کوردستان#، پرسەنامەیەکی ئاراستەی حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:-
بەڕێز حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی فیدرال؛
پرسە و سەرەخۆشیى قووڵی خۆم
ئاراستەى بەڕێزتان دەکەم بۆ کۆچى دواییى باوک و دواتر گیان لەدەستدانى کچ و خوشکێکى بەڕێزتان لە ڕووداوێکى دڵتەزێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخەمی بەڕێزتانم. خواى مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. [1]
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 324 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!