بە بڕیاری #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارۆچکەی #سێمێل# تەرخان کرا.
د. عەلى تەتەر، پارێزگاری #دهۆک#، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #27-08-2023# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی گرنگی بە هەموو ناوچەکان دەدات و ئەمڕۆش مزگێنی دەدەینە خەڵکی شارۆچکەی سێمێل کە گوژمەیەکی باش پارە بۆ پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە.''
پارێزگاری دهۆک وتیشی: ''بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 18 ملیار و 520 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارۆچکەی سێمێل تەرخان کراوە و بڕیار دراوە بەپێی پێویستی بەسەر هەموو شارۆچکەکاندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەو پارەیە پێداویستیی هەموو شارۆچکەکە پڕ ناکاتەوە، چونکە شارۆچکەیەکی گەورەیە. بەڵام جەخت دەکەینەوە کە لە داهاتوودا پارەی زیاتر بۆ شارۆچکەکە تەرخان دەکرێت و لە پڕۆژەکانی کارەبا و ڕێگاوبان و سەوزایی خەرج دەکرێت.'' [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 396 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!