فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەنیازە #فوئاد حسێن# وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پشکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بانگهێشتی پەڕڵەمانی ئێراق بکات.
یەکێتی لەناو پەڕڵەمانی ئێراق دەستی بە جوڵە کردووە، بۆ ئەوەی واژوو بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسنەوە لە فوئاد حسێن کۆبکاتەوە.
ئامانجی ئەو هەوڵەی یەکێتی پەیوەندی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سنووری #سلێمانی# لەلایەن تورکیاوە هەیە و دەیەوێت بەو ڕێگەیە فشار لەسەر وەزارەتی دەرەوە درووست بکات، تا هەڵوێست لەو بارەوە ڕابگەیەنێت.
پێشتریش چەند پەڕڵەمانتارێکی یەکێتی لەو بارەوە لێدوانیان دابوو، جەختیانکردبووەوە، کە دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئێراق هەڵوێستی هەبێت و ڕێگری لە تورکیا بکات، سەروەری خاکەکەی پێشێل نەکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 436 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!