#حاکم قادر#، لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمەوە دەڵێت: ستەم لە گەلی کوردستان دەکرێت، هیچ بیانوویەک نەماوە بەغدا بودجە و مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت.
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەڵێت: لایەنە کوردستانییەکان ناکۆکییەکانیان لە بەغدا وەلا نەنێن، گەلی کوردستان زەرەر دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، کاتی ئەوەیە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریانە ببنەوە کە لە بەغدا دەرھەق بە گەلی #کوردستان# دەکرێت و پێویستە پێکەوە بەرانبەر ئەو ستەمە بوەستینەوە.
بەبڕوای حاکم قادر، لە ئێستادا کە هەرێم ناتوانێت سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، هیچ بیانوویەک بۆ ئەوە نەماوە بەغدا بودجە و مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەوەی ڕوو دەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کوردستان، بە تایبەت لە مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت، دەبێت فشارەکان چڕتر بکرێنەوە و سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکگرتوویی هەوڵبدەن شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەدەستبهێنن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 306 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!