$یارییەکانی جەولەی چوارەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت$.
بە بەشداری 21 یانە یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە جەولەی چوارەمی خولەکەشدا و لە کۆمەڵەی چوارەمی یانە بەشدارەکانی لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لەدەرەوەی یاریگەی خۆیدا و لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەبنە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی دەربەندیخان#.
بڕیارە ئەو یارییە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #05-008-2023# بەڕێوە بچێت و یاریگەی دەبەندیخان هەردوو تیم کۆدەکاتەوە، ئەمە و یانەی پێشمەرگە لە کۆمەڵەکەی دا و لە دوای ئەنجام دانی 3 یاری خاوەن 7 خاڵە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە و هەروەک لاوانی دەربەندیخان بە 6 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی هەمان کۆمەڵەیە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 548 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!