جەولەیەکی دیکەی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بەڕێوە دەچێت و لەو جەولەیەدا لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی ڕوو دەکەنە شاری سامەرا. بڕیارە لە ڕۆژانی 13تا15-08-2023 جەولەی چوارەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بەڕێوە بچن، ئەمە و لە دەست پێکی یارییەکانی یەکەم ڕۆژ، لاوانی مەسافی و حسێن لەسەر یاریگەی یانەی مەسافی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەروەک لە هەمان کات و کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە یانەکانی، ئیتیصالات و دیفاع مەدەنی لەسەر یاریگەی الولا یاری دەکەن. هەرچی لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو #14-08-2023# یە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگەی یانەی سامەرا لەو شارە و لە کەشێکی گەرمدا و لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە یاریەکەیان لە بەرامبەر لاوانی خاوەن یاریگە ئەنجام دەدەن. دواجار و لە ڕۆژی 15-08-2023 دوا یاری لەنێوان یانەکانی ڕومادی و دیالی بەڕێوە دەچێت. حێگەی باسە لاوانی یانەی پێشمەرگە لە دوو یاری ڕابردووی دا خاوەنی 4 خاڵە و هەنگاو بۆ سەرکەوتن دەنێت تا لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکان جێگیر بێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 264 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!