یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژی سێشەممە #22-08-2023# جەولەی دووەم لە قۆناغی هەشت تیمی بەڕێوە دەچێت.
ئەمه و لەو جەولەیەدا، لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لەنێو یاریگەی خۆیاندا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە لاوانی #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ#ی هاوشاریان دەکەن و براوەی یارییەکەش ڕاستەوخۆ بلیتی گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین یەکلا دەکاتەوە.
پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی تەواوی ئامادەکاری کردووە و بە پلانی نوێ یارییەکەی ئەنجام دەدات تا بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان و دەیەوێت سیناریۆی وەرزی ڕابردووی دووبارە بکاتەوە بە بەدەست هێنانی نازناوی خولەکە ئەمە وتەی وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو بۆ پێشمەرگە سپۆرت و ئەو زانیاری زیاتری داو وتی، یارییەکانی ئەم قۆناغە بە شێوەی دوو دۆڕان بەڕێوە دەچێت و گەر تیمێک تووشی شکست بێت لە یارییەکانی داهاتوو هەوڵی گەیشتن بۆ یاری کۆتایی دەداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەی پێشبڕکێکان لیستی دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکانی ڕاگەیاند کە تێیدا و یاری نێوان یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ بە ناوبژیوانی هەریەک لە (ئیبراهیم عەبدوڵڵا، دیدەوان سلێمان، سەرمەند شاکر، زانیار عەبدول ڕەحمان) بەڕێوە دەبرێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 410 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!