ناونیشانی بابەت: سۆران حەمەڕەش، نووسەر و زمانزان: ڕۆژێک دێت لێکۆڵەرانی جیهان ڕوو بکەنە کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە زمانی کوردی
#سۆران حەمەڕەش#، نووسەر و مێژوونووس و زمانزانی کوردی، لە نووسینێکدا، ئاماژە بەوە دەکات، نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستیی جیهانی پشتگیری لە ئەنجامەکانی پەرتووکی ”مێژووی بزر و نەگێردراوەی کورد“ دەکات، کە خۆی نووسەری ئەو پەرتووکەیە.
دەشڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوەی، تیمێکی نێودەوڵەتی زمانناس و جیناتناسانی پەیوەست بە پەیمانگای ئەنترۆپۆلۆژیای پەرەسەندن. ماکس پلانک سەبارەت بە سەرچاوە و بڵاوبوونەوەی زمانە هیندۆئەوروپییەکان، کوردستان دادەنێت.
دەشڵێت: بەشێوەیەکی زۆر ڕوونتر لە پەرتووکەکەمدا (مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد) ئاماژەم بەوە کردووە کە زمانی هیندۆئەوروپی لە #کوردستان#ەوە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تەنانەت نەخشەی کەوانەی بەپیتم خستۆتە ڕوو کە ئەوە سەرەتای شارستانییەتەکەیە و زمانەکەش و کوردستان لەناوجەرگەی ئەو کەوانە بەپیتەدایە.
سۆران حەمەڕەش، دەشڵێت: هەر وەک لە پەرتووکەکەمدا ئاماژەم پێداوە، دڵنیایتدەکەمەوە کە ڕۆژێک دێت لێکۆڵەران لە جیهانەوە ڕووبکەنە کوردستان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە زمانی کوردی، ئەوەش بە ئامانجی تێگەیشتن لە پڕۆسەی درووستبوونی زمانی هیندۆئەورووپی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 369 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!