کۆبوونەوەیەک لە ڕۆشنبیری سلێمانی بۆ دوا ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵی شانۆی شارۆچکەکان لە #چەمچەماڵ# بەڕێوەچوو.
لە ڕێکەوتی #10-09-2023#، بە سەرپەرشتی #حەمەی حەمەسەعید# وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و بە ئامادەبوونی ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ و د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵی شانۆی شارۆچکەکان لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو کە بڕیارە لە #21-09-2023# لە چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت.
سەرەتا د.موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی وێڕای بەخێرهێنانی وەزیری ڕۆشنبیری و قائیمقامی چەمچەماڵ و لیژنەی باڵاکە، بایەخی فێستیڤاڵەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە و وردەکاری ئامادەکارییەکانی باسکرد کە ئامادەکارییەکان لە کۆتایی دایە کە بڕیارە لە ڕۆژانی (21-22-23 /9/ 2023) لە چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت و ڕاشیگەیاند کە ئەم فێستیڤاڵە ڕووداوێکی هونەری گرنگە بۆ شاری چەمچەماڵ و سنوورەکە بە گشتی، کە چەندین تیپی شانۆیی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن.
پاشان، وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان، وێڕای گرنگی فێستیڤاڵەکە سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد کە هاوکاری سەرخستنی فێستیڤاڵەکەن و هاوکار بوونە.
لای خۆشییەوە قائیمقامی چەمچەماڵ ، سوپاس و پێزانی خۆی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتییەکانیان بۆ سەرکەوتنی چالاکییە هونەرییەکان لە شارەکە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 490 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!