لە وڵاتی لیبیا، پاڵەوانێتی موایتایی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بەڕێوەچوو، لە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا و لەسەر ئاستی بێچووە شێران، #باڵا فاخر#، یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق لە کۆی 15 یاریزان توانی پلەی سێیەم و میدالیایی بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامە، بەهمەن محەمەد ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیپەکەمان چەندان یاریزانی ئاست بەرز و بەهێزی تێدایە کە دەتوانن ڕکابەری بکەن لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، هەروەک ئەو ڕاهێنەرە ئاماژەی پێکرد کە خۆشبەختانە باڵا فاخر یاریزانی تیمەکەیان توانی لەپاڵەوانێتی عەرەبی کە لە شاری تەڕابلس بەڕێوەچوو دەست کەوت و سەرکەوتنی هەبێت و ناوی یانەکەی و هەڵبژاردەی ئێراقی بە دنیایی عەرەبی بناسێنێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 448 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!