فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆبووەوە و تاوتوێی میکانیزمی پێشکەشکردنی سکاڵایەک و گرتنەبەری ڕێوشوێن سەبارەت بە بۆردومانی #فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت#یان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرا کرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #21-09-2023# فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکە لەسەر میکانیزمی پێشکەشکردنی سکاڵا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت و شەهیدکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی دەزگای #دژەتیرۆر# لە پارێزگای #سلێمانی# گفتوگۆیان کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەو بارەوە بخرێتەڕوو.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #18-09-2023#، فڕۆکەخانەی عەربەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کرا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی سەر بە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی کوژران و سێ ئەندامی دیکەش بریندار بوون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 415 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!