ناونیشانی بابەت: چەند پارچە شوێنەوارێک لەناو بازاڕی کۆیە دەدۆزرێتەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری #کۆیە# ڕایگەیاند، لەکاتی کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی دووکانێک لەناو بازاڕی شاری کۆیە، چەند پارچە شوێنەوارێک دۆزرانەوە.
#یەکێتی واحید#، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: دوابەدوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە لەناو بازاڕى قەيسەرى شارى کۆیە لە کاتى نۆژەنکردنەوەی يەکێک لە دووکانەکانى زێڕنگری و لە کاتی هەڵکۆڵینی زەوییەکە بۆ دانانى قاسەی ژێرزەوی، چەند پارچە خشتێک و هەندێک پارچە گۆزە بەديارکەوتوون.
وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەمان لیژنەیەک لە فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە بۆ کاری کنەوپشکنینی خێرا پێکهێنرا بە مەبەستی ئاشکراکردنی مێژووی پارچە شوێنەوارییە دۆزراوەکان.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە ئاماژەی بەوەش دا: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مێژووی ئەم پارچە شوێنەوارانە بۆ هەزارەی يەکەمی پێش زايین دەگەڕێتەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 372 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!