ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەڵێت: یەکێتی کۆمەڵێک کێشەی هەیە و هیوادارم بتوانێت بەسەرکەوتوویی کۆنگرە ببەستێت و کێشەکانی چارەسەر بکات.
بەهادین ئەحمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، دۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و #هەرێمی کوردستان# بەتایبەتیی خراپ و نائارامە ئەو دۆخە کاریگەریی لەسەر هەموو حزبەکان و بەتایبەت #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داناوە.
دەشڵێت، یەکێتی کۆمەڵێک کێشەی هەیە و هیوادارم بتوانێت بەسەرکەوتوویی کۆنگرە ببەستێت و کێشەکانی چارەسەر بکات.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، بۆ شاری #سلێمانی# گرنگە سەرجەم حزبەکان یەکدەنگییان هەبێت، تاکوو بتوانن ڕووبەڕووی ئەو گرفتانە ببنەوە کە بەرۆکی سلێمانییان گرتووە، سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی و سەرجەم حزبەکانی دیکە گرنگیی تایبەتیی بۆ یەکدەنگی هەیە لە هەرێم. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 237 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!