بە مەبەستی دەستپێکی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، لەنێو بارگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە بە ئامادەبوونی وسام محەمەد بازگ و کەلسوم محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە ستافی ڕاهێنەرانی نوێی تیمی تۆپی پێی یانەکە کە بۆ وەرزی 2023-2024 یانەی پێشمەرگە متمانەی پێ بەخشیون.
ئەمەو لەو میوانداریەدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانە وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی لێکردن کە لە وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دا، یانەی پێشمەرگە دیاری کردون و هەروەک ڕایگەیاند کە وەک دەستەی کارگێڕی متمانە دەبەخشنە وسام محەمەد وەک سەرپەرشتیاری گشتی، ئەمە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و وتیشی پێکەوە کارکردن و یەک دەست وەک یەک تیم سەرکەوتنەکانتان مسۆگەر دەکات و وە پێکەوە هەوڵ دەدەین لە ساڵی نوێ تیمێکی بەهێزمان هەبێت و گەیشتنمان بە ڕیزی نایاب بە ئەستەم نەزانین.
=KTML_Bold=دواتر بە فەرمی ئەو ستافە ناسێنران کە بریتین لە:=KTML_End=
وسام محەمەد بازگ-سەرپەرشتیار
عەمار حسێن-ڕاهێنەری تیم
حەسەن دەروێش-ڕاهێنەری توانای جەستەی
سەدام سەلمان-ڕاهێنەری گۆڵپارێزان
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 393 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!