ناونیشانی بابەت: ئایا هەوکردنی زێ بۆ ماوەیەکی زۆر و ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی نەزۆکی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
وەڵام: بەڵێ بەم شیوازەی لەخوارەوە باسمان
کردووە...
ئەگەر هەوکردنی دامێن بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێ بخرێت و چارەسەر نەکرێت ئەوا هەوکردنەکە دەگوازرێتەوە بۆ بۆرییەکانی ڕەحم و دەبێتە هۆی هەوکردنی حەوز کە ئەمەش باوترین هۆکارە بۆ گیرانی بۆرییەکانی ڕەحم.
هەردوو بۆری ڕەحم (جۆگەی فالوپ) هێلکەدان دەبەستنەوە بە منداڵدان و هێلکە پیایدا دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدان و پیتاندنی هێلکە و تۆو لەناو ئەم بۆرییانە ڕوودەدات بۆیە هەر کێشەیەک ڕووبات کاریگەریی دەبێت لەسەر دووگیانبوون و ئەگەر هەردوو بۆرییەکە گیرابێت پێویستە پەنا ببرێتە بەر منداڵی بلوری. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 341 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!