بەهۆى پێنەدانى شایستەداراییەکان و چالاکییەکانی بەدوادا گەڕان لە کێڵگەکانی نەوت و گازی #هەرێمی کوردستان# لایەنی کۆمپانیا بیانییەکان بەتەواوی سست ببوون، چالاکییەکانی پەرەپێدان لە کێڵگە نەوت و گازییەکانى هەرێمى کوردستان و پڕۆسەى بەرهەمهێنان بەتەواوى پەکیکەوتووە.
جگە لە قەرزى سێ ملیار دۆلارى ساڵانى ڕابردوو لە ئێستادا ساڵی 2023 کۆمپانیا نەوتییەکانى بوارى بەرهەمهێنان لە هەرێمى کوردستان داواى یەک ملیار دۆلار وەک شایستەى دارایى دەکەن، لە بەرانبەردا #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ئەو کارە دەخاتە ئەستۆى حکوومەتى ئێراق.
ڕاوەستانى هەناردەى نەوتى هەرێم زیانێکی گەورەی بە کۆمپانیاکانی نەوت گەیاند، بە تایبەت کۆمپانیا بچووکەکان، بەڵام بەو ڕادەیە کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین یان پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت لە ئاستی کۆمپانیا زەبەلاحەکان نەکردووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 274 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!