لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە ڕێکەوتی #16-11-2023# هێزێکی زۆر لە سەرجەم ناوچەکانی #کەرکووک# بڵاوەیپێکراوە و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکراکرد.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، کە قسەی بۆ میدیای ئێراقی کردووە، ئەو هێزەی لە بەیانی ئەمڕۆوە 16-11-2023 بڵاوەی پێکراوە، پەیوەندی بە هاتنی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمەوە بۆ شارەکە هەیە.
هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە، خەمیس خەنجەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 16-11-2023 سەردانی کەرکووک دەکات و هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری لە ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بڵاوەیان پێکراوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، هاتنی خەنجەر پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتی ترەوە نییە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 183 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!