Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,226
Kuvat
  107,408
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
ڕاگەیاندنی کۆتایی شەشەم کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0
ڕاگەیاندنی کۆتایی شەشەم کۆنگرەی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK


لە ڕۆژی 11 / 11 / 2023 یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK لەژێر دروشمی (یەکڕیزى و یەکدەنگى و پاراستنى دەسکەوتەکانى گەل و ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان) ، لە هۆڵی نەورۆز لە #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان بە بەشدارى (209) ئەندام بە نوێنەرایەتى ڕێخکستنەکانى YNDK لە شارو شارۆچکەکانى کوردستان و (92) چاودێر کە کادیرو ئەندامى YNDK بوون شەشەم کۆنگرەی خۆی بەست.
لە یەکەم دانیشتنی کۆنگرەدا؛ دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان کردنەوەی کۆنگرە بە مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و مارشی YNDK ڕێی سەربەخۆیی دەستی پێکرد، دواتر وتاری کردنەوەی کۆنگرەو وتارى بەخێرهاتنکردنى ئەندامانى کۆنگرەو وتاری لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە خوێنرانەوە، هەروەها پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى ڕێبەرى بزاڤى ڕزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان و، بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان و، پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزان سەرۆک و سکرتێرو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان خوێنرانەوە، دواتر کۆنگرە خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش بە چوار کەسایەتیى کوردستان بەڕێزان (زاناى ئاینى مامۆستا مەلا عەزیز خەزنەیى و نووسەرو ڕۆماننوس عەزیزى مەلاى ڕەش و سیاسەتمەدار ڕۆمیۆ هەکارى و ئەدیب و نووسەر ئەحمەد عەبدوڵڵا زەرۆ) کرد.
لە دووەم دانیشتنى کۆنگرەدا؛ ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگرە لەلایەن هەڤاڵ غەفوور #مەخموور#ی سکرتێری گشتیی YNDK پێشکەشى کۆنگرە کراو خوێنرایەوە، لە ڕاپۆرتی سیاسیدا بەوردی باس لە بارودۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و بارودۆخی کوردستانی مەزن و کوردانی ئاسیای ناڤین و کوردانى وڵاتانى عەرەبى و باردۆخی عێراق کراوەو ئاماژە بەگۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و کوردستان و عێراق کراوەو لە دیدگای YNDK ەوە شرۆڤەکراون، شایانی باسە لە بەشی باشووری کوردستاندا باس لە پێشڤەچوون و گەشەسەندنەکانی ئەزموونی باشووری کوردستان لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەو بنیاتنانەوەی ژێرخانى کوردستان کراوە و، YNDK پشتیوانى خۆى بۆ چاکسازییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووە، هەر لەم بەشەی ڕاپۆرتی سیاسیدا بۆ زیاتر پێشڤەبردنی باشووری کوردستان باس لەوە کراوە کەوا چاکسازییەکی ڕیشەیی ئەنجامبدرێت و شێوازی بەڕێوەبردن سیستماتیک بکرێت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ڕەچاوبکرێت و گەندەڵی بنبڕ بکرێت و، بایەخ و ڕۆڵی تەواو بە لاوان و ئافرەتان و کەسانی شارەزا بدرێت، ئەمانەش دەبنە فاکتەری سەرەکی بۆ زیاتر کاراکردن و پێشڤەچوونی دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی کوردستان.
لە ڕاپۆرتی سیاسیدا ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرەڕای ئەو پێشڤەچوونانەی باشووری کوردستان تا ئێستاش کۆمەڵێ‌ هەڕەشە لەسەر باشووری وڵاتدا هەن، کە پێویستە هەموولایەکمان ڕووبەڕوویان ببینەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی سەر باشووری وڵات YNDK داوا دەکات بەزووترین کات ناوماڵی کورد و ناوەندی سیاسی ڕێک و یەکبخرێتەوە و، مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بکرێت، هەروەها باس لەوە کراوە کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن و کاربکەن بۆ پاراستن و پشتیوانیکردن و بەهێزکردنى قەوارەى باشوورى کوردستان، بە تایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا.
سەبارەت بە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: هیچ حکومەتێکی عێراق نە ئێستاو نە لە داهاتووشدا ئامادە نییە ماددەی 140 جێبەجێ بکات و دەستبەرداری ئەو ناوچانەی کوردستان بێت، سەبارەت بە پیلانەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق و میلیشیاکانى حەشدى شەعبى دژ بە خەڵکی کوردستان و ئەو ناوچانەو دەستبەسەرداگرتنى زەوى و زارى کوردان، YNDK وایدەبینێت ئەو پیلانانەی عێراق بۆ ئەوەن کەوا ئەو ناوچانە نەگەڕێنەوە سەر کوردستان و وەک ڕژێمەکانی پێشوو داگیریان بکات، بۆیە YNDK زۆر بەتوندی ئەو پیلانانە ئیدانەو ڕیسوا دەکات و دژیان دەوەستێتەوە و بانگ لە جەماوەری کوردستان و هەموو لایەک دەکات یەکدەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پیلانە گڵاوانەی حکومەتی ئێستای عێراق.
سەبارەت بە بەشەکانى دیکەی کوردستان لە ڕاپۆرتی سیاسی بە جیا باسى هەر چوار بەشى کراوە و ئاماژە بەکاروخەباتی نەتەوەکەمان لە باکوورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو کوردستانی سۆر کراوەو جەختکراوەتەوە سەر هاوکاری و پشتگیرییان.
لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن جەتکراوەتەوە سەر بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرتاسەری بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و، داڕشتنی ستراتیژێکی نەتەوەیی یەکگرتوو بۆ قۆناخی داهاتووی خەباتی گەلی کوردستان ئەمەش بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەبات دانراوە و، باس لەوەش کراوە کەوا دواخستنیشی زیانێکی زۆر بە دۆزی ڕەوای گەلى کوردستان دەگەیەنێت.
لەبارەی عێراقیشەوە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، عێراق بەو هەڵسوکەوتانەی ئێستای بەرەو تاکڕەوی و دکتاتۆرییەت هەنگاودەنێت و وەکو ڕژێمەکانی پێشووی عێراق هەرکاتێ‌ بەهێزبێتەوە دژی کورد دەوەستێتەوە، دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بەهەمان عەقلییەتی پێشوو بیردەکەنەوە و، هەوڵدەدەن هەمان سیاسەتی ڕژێمەکانی پێشوو پراکتیک بکەن، ئەم شێوازەی حوکم لە عێراقدا زیان بەهەموو لایەک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە دژی ئەو شێوازەی حوکمی ئێستاى عێراق بوەستینەوە، ئەمانەو چەندان بابەتی دیکە لە ڕاپۆرتی سیاسیدا باسکراون و هەڵوەستەیان لەسەرکراوەو شرۆڤە کراون.
دوای گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی سیاسی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بەتێکڕای دەنگ ڕاپۆرتەکە پەسەند کرا، پاشان لێژنە تایبەتمەندەکانی کۆنگرە هەڵبژێردران،
لە سێیەم دانیشتنی کۆنگرەدا؛ کارو خەباتی ماوەی ڕابردووی YNDK هەڵسەنگێنرا و گفتوگۆى لەسەر کرا، ئاماژە بەوە کرا کە لەماوەی ڕابردوودا YNDK لەزۆربەی زۆری بوارەکاندا پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو، لەسەر بنەمای ئەمەدا کارنامەیەکی نوێ‌ بۆ کاروخەباتی داهاتووی YNDK دارێژرا.
هەر لە سێیەم دانیشتنی کۆنگرەدا؛ ڕاپۆرتی لیژنەکانی (بەرنامەو پێڕەوی ناوخۆ و، ڕەخنەو سکاڵا و، سەرنج وپێشنیارو ڕاسپاردەو بڕیار و، سەرپەرشتی هەڵبژاردن) خوێنرانەوە و گفتوگۆیان لەسەرکراو پەسەند کران.
لە چوارەم دانیشتنی کۆنگرەدا؛ کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی و ئەندامانى کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK ، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتى بەڕێزان (دادوەر سامان خورشید دادوەر لە سەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر بە نوێنەرایەتى ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان و مقدم شڤان نەجمەددین عەولا و مافپەروەر خەسرۆ ئەحمەد ساڵح نوێنەرانى وەزارەتى ناوخۆو پارێزگاى هەولێر) ، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ سکرتێری گشتی کرایەوە، دواى ئەوەى هیچ هەڤاڵێک ئامادەی خۆ هەڵبژاردن نەبوو بۆ سکرتێرى گشتى، کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ داوایان لە هەڤاڵ غەفوور مەخمووری کردەوە کەوا ئەرکی سکرتێری گشتیی YNDK بگرێتەوە ئەستۆ و، بۆ ئەمەش کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ هەڤاڵ غەفوور مەخمووری بە سکرتێری گشتیی YNDK هەڵبژاردەوە.
دوای هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی YNDK ، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامێتی کۆمیتەی سەرکردایەتی کرایەوەو ژمارەیەک هەڤاڵ بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی خۆیان پاڵاوت، هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید، قەهار مەخموورى، جەمیل سنجاوی، د. عەبدوڵڵا عەدۆ، ئەحمەد عەبدوڵڵا زەرۆ، پاڵە گەردی، فاخیر نانەکەلى، شاکر هاشم، زیلان سارمەمى، فەخرەددین زیارەتی، زوبێر عومەر، خەلیل پاڵانى) بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK هەڵبژێردران، هەروەها هەڤاڵان (سەردار خدر و قانع خالید و مەعروف وسو) وەکو ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵبژێردران.
شایانی باسە کەوا کۆنگرەکە زۆر سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و بەکۆمەڵێ‌ بریارو ڕاسپاردەو سڵاونامە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا، کە ئەمانە ڕاسپاردەو سڵاونامەکانن:

ڕاسپاردەکان

1- پشتیوانیکردن و پاراستن و بەهێزکردنى قەوارەى سیاسیى هەرێمى کوردستان بە ئەڕکى نەتەوەیى و نیشتیمانى خۆمان و تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەزانین.
2- پشتیوانیکردن و کارکردن بۆ بەهێزکردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمى کوردستان و نەهێشتنی هۆکارەکانی لاوازبوونیان بەئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانى دەزانین.
3- پشتیوانى هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی و کارکردن بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و، بەسیستماتیککردنی دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمى کوردستان و یەکگرتنەوەى کردەیى دەزگاو دامەزراوەکان و نەهێشتنى شوێنەوارى دوو ئیدارەیى لە کوردستان.
4- یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان ئەڕکێکى نەتەوەیى و نیشتمانییەو پێویستە پەلەى تێدا بکرێت.
5- جارێکى دیکە جەختدەکەینەوە سەر ئەوەى کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەوڵبدەن بۆ دۆزینەوە بکوژانى شەهید (سەربەست مەحموود ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) و بۆ ئەوەى دادگایى بکرێن و بەسزاى خۆیان بگەن.
6- پەلە بکرێت لە بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.
7- دژی هەر هەوڵێکی حکومەتی عێراق دەوەستینەوە کە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی خاکی باشووری کوردستان ئەنجامی بدات.
8- بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاری دووبارە بەعەرەبکردنەوەی کوردستان دەبینەوە.
9- داوای ئازادکردنی تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی نێو زیندانەکانی داگیرکەرانی کوردستان دەکەین.
10- پێویستە پەلە بکرێت لە ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستان بۆ دروستکردنی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی بەرامبەر پیلانی دوژمنان و ناحەزانی کوردستان.
11- پشتیوانیکردنی تێکۆشان و بەرخودانی نەتەوەکەمان لەگشت بەشەکانی کوردستان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە.
12- شەڕی براکوژی لەکوردستان تەحریم و تەجریم دەکەین جا لەهەر بەشێکی کوردستاندا بێت.
13- هاوکاریکردنی ئاوارەکانی ڕۆژئاواو باکوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستاندا دەژین ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە.
14- هاوکاریکردنی بزاڤی کلتوری کوردانی کوردستانی سۆرو ئاسیای ناڤین و کوردانى وڵاتانى عەرەبى و کورد لەهەرکوێیەک بێت بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانین.
15- دامەزراندنی (ئەنجوومەنی سیاسیی کوردستان) بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکان بە فاکتەرێکی گرنگی ڕێکخستنەوەی ناوەندی سیاسیی کوردستان دەزانین.
16- بەرفراوانکردنى ئازادى ڕۆژنامەگەرى بە ئەڕکێکى هەنووکەیى و نیشتمانى دەزانین.
17- دژى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکى کوردستان دەوەستینەوە کە لەلایەن حکومەتى عێراق پیادەدەکرێت.
18- ئیدانەى ژنکوژى دەکەین لەژێر هەر ناوو ناونیشانێکدا بێت.
19- بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەرێمى کوردستان، پێویستە بەزووترین کات هێزى پێشمەرگەى لەسەر سنوورەکانی نێوان باشووری کوردستان و عێراق جێگیر بکرێن.
20- دەستهەڵگرتن لەهەر بستە خاکێکی کوردستان بەخیانەتێکی نەتەوەیی دادەنێین.
21- پێویستە دامەزراندن لە دەزگاو دامەزراوەکانى حکومەت لەسەر بنەماى لێهاتوویى و شارەزایى بێت نەک (تەزکیەى حزبى) .

سڵاونامە

- سڵاوو ڕێز دەنێرین بۆ بنەماڵەو کەسوکاری تەواوى شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا.
- سڵاوو ڕێز دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی سەرکردەمان شەهید سەربەست مەحموود.
- سڵاو دەنێرین بۆ گیانى پاکى شەهید (دەنیز جەودەت ئەندامى KNK ) ، کە ئەمساڵ لە هەولێر تیرۆرکرا.
- سڵاو لە ڕاپەڕین و بەرخودانی نەتەوەییمان لە ڕۆژئاوا و باکوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
- سڵاو لە نووسەران و بیرمەندانی نەتەوەییمان.
- سڵاوو ڕێز بۆ گشت ئەو ڕۆشنبیرو زاناو پسپۆڕو کەسایەتییە بیانییانە دەنێرین کە پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان دەکەن.
- سڵاو دەنێرین بۆ گیانى پاکى هەڤاڵ (قادر سادق سەید کارگێڕى هەرێمى #سۆران#) .
بەم شێوەیە شەشەم کۆنگرەی YNDKلە کەشێکی پڕ لە ئازادی و دیموکراسیدا سەرکەوتووانە بە مارشی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا، دەتوانین بڵێین شەشەم کۆنگرەى YNDK خاڵی وەرچەرخان بوو لە دیرۆکی کارو خەباتی YNDK دا.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید سەربەست مەحموود و تەواوی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان.
- مردن و ڕووڕەشی بۆ داگیرکەرانی کوردستان.
- بێتەدی کوردستانێکی سەربەخۆو ئازادو یەکگرتوو و دیموکرات.
- بژى کورد ... بژى کوردستان.

شەشەم کۆنگ�
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 255 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] TV & Radio | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 11-11-2023
liittyy kohdetta: 2
Päivämäärät ja tapahtumat
Puolueet ja järjestöt
Ryhmä: Asiakirjat
Document style: No specified T4 1573
Kaupungit: Erbil
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
Technical Metadata
Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on 20-11-2023
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( زریان سەرچناری ) 21-11-2023
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( زریان سەرچناری ) on: 21-11-2023
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 255 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,226
Kuvat
  107,408
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,871
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Tilastot ja selvitykset - Maa - Alue - Tilastot ja selvitykset - Tyyppi tilastot - Voting & Referendum Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kirjasto - Kirja -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.656 toinen!