بە گوێرەى قسەى نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری ئێراق، #هەرێمى کوردستان# بەردەوامە لە هەناردەى نەوت، ئەوەش لە ڕێگەى تانکەرەوە و بە ڕێگاى قاچاغ.
هەر بە قسەى نەبیل مەرسومى، لە هەرێمەوە ڕۆژانە نزیکەی 600 تانکەر نەوتی ڕەش لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەنێردرێت بۆ ئێران، لەوێشەوە ڕەوانەی بەندەر عەباس و پاشان بازاڕەکانى جیهان دەکرێت.
ئەو شارەزایە ئاشکرایکردووە، ئەو نەوتە لە کێڵگە نەوتییەکانى #حەسیرە#، #چیا سورخ# و #شیواشۆک#ەوە دەردەهێنرێت، کە بەشێکى دەبرێتە پاڵاوتگەکانی کار و لاناز و ئەوى تریش بە شێوەى قاچاغ ڕەوانەى دەرەوە دەکرێت.
ئەو نرخەشى ئاشکراکردووە، کە نەوتەکەى پێدەفرۆشرێت و بە گوێرەى ئەو شارەزایە، نرخى هەر تۆنێکی بە 460 دۆلار دەفرۆشرێت، کە ئەوەش دەکاتە 61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتى خاو و ڕەش. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 336 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!