نەوشیروان پاشا بێ و بەختەک وەزیر بێ، سەد سەر بێ کڵاو دەبێ.
نەوشیروان حاکم بێ و بەختەک وەزیر بێ، سەر کەلاوە بە پارەیەک.
نەوشیروان حاکم بێ، سەد کەلاوە بە پوولێ.
پێشوان دەڵێن: نەوشیروان سەرەتا دەسەڵاتدارێکی زۆردار و ستەمکار بوو، وەزیرێکی هەبوو بەناوی بەختەک، هەرچەند دەکات بەختەک نازانێت چۆن ئامۆژگاریی نەوشیروان بکات بۆ ئەوەی واز لە ستەم بێنێت، ڕۆژێک نەوشیروان و بەختەکی وەزیر بەناو شاردا پیاسەدەکەن، لەسەر کەلاوەیەک دوو کونەپەپوو دەبینن، یەک لە دوای یەک دەخوێنن (لەناو شاردا وا بڵاوە کە بەختەک زمانی باڵندەکان دەزانێت) نەوشیروان پێی دەڵێت: ئەوە ئەو دوو کونەپەپووە باسی چێ دەکەن، بەختەک دەڵێت: یەکێکیان خوازبێنی کچکەی لەوی تریان دەکات، ئەوەی تریشیان دەڵێت: مارەیی کچەکەم دەبێ سەد کەلاوە بێت. نەوشیروان دەڵێت: ئەی کونەپەپووەکەی تر دەڵێت چی؟ بەختەک دەڵێت: نەوشیروان حاکم بێت، سەد کەلاوە بە پوولێ، ئیتر ئەو قسەیە کار لە نەوشیروان دەکات و دەست لە ستەم هەڵدەگرێت، دەبێتە پاشایەکی دادپەروەر. پەندەکە بە دەسەڵاتدارێکی ستەمکار دەوترێت کە لەباتی ئەوەی وڵات ئاوەدانبکاتەوە، کاولی بکات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 105 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!