#حکومەتی هەرێمی کوردستان# لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژانەوەی کارەبای هەرێم پێکدەهێنێت
بە بڕیاری #کەمال محەمەد ساڵح# وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە، لەبارەی کوژانەوەی گشتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان پێکهێنرا.
سەرچاوەیەک لە #وەزارەتی کارەبا# ڕایگەیاند، لەسەر کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژی #30-11-2023# ڕوویدا، وەزیری کارەبا لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، وەزیری کارەبا دەیەوێت هۆکاری کوژانەوەی گشتی کارەبا ڕوونبکرێتەوە، چونکە لە ساڵی 2017ەوە حاڵەتی وا ڕووینەداوە کە ماوەی 12 کاتژمێر کارەبا لە سیستەمی گشتی بکوژێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وەزیری کارەبا لیژنەکەی ڕاسپاردووە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا هۆکارەکە ئاشکرا بکرێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بخرێتەڕوو. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 323 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!