دادگای فیدڕاڵی ئێراق، سکاڵایەکی پەڕڵەمانتار عودەی عەوادی ڕەت کردەوە کە لە دژی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی نەوتی ئێراق و هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناغازی ئیماراتی بوو.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەو سکاڵایە، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕێی بەستنەوەی بۆری غازی #چەمچەماڵ# بە بۆری غازی #کەرکووک#، غازی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بە حکومەتی ئێراقی دەفرۆشێت.
ڕۆژی #04-12-2023#، دادگای فیدڕاڵی ئێراقی فرۆشتنی غازی کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵی بە کارێکی دەستووری هەژمار کردووە و سکاڵای ئەو پەڕڵەمانتارەی ڕەتکردووەتەوە کە داوای کردبوو گرێبەستی نێوان ئێراق و ئەو دوو کۆمپانیایە هەڵبوەشێنرێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 199 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!