#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
نیوەڕۆت باش!
من ناوم کیسەڵە
ئەوە چەند ساڵە لەم گوێ گۆمە
حەماڵی ئەکەم
ئا ئەو کونەیش ماڵەکەمە.
بەڵام دوێنێ چەند قاچێکی نیشتمانم لێ پەیدابوون
تووڕە و تڕۆ
بە نووکە شەق هەتا ئەو خوارە بردیانم
پێیان وتم: لەبەر بەرژەوەندی ئاوو ئەو شاخانە
لەبەر بەرژەوەندی هوما و باز و
ئەو هەموو کەڵەکێویانە
ئەبێ بڕۆن، هەتا زووە.
ئێرە چۆڵ کەن...
چونکە هەڤاڵ هەڵۆزادە وا بە نیازە
لە دوای نەورۆز... ئا ئەم ئاستە
لە سەرەوە هەتا ئەو سەر
بکات بە کێڵگەی نازداری
گوڵی خەشخاش!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 288 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!