ئەو کەسانەی پێستی سەریان وشکە، لە وەرزی زستاندا زیاتر تووشی وشکبوونەوەی پێست دەبن نەک تەنیا لە ڕوخساریان، بەڵکوو لە پێستی سەریاندا، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی پێستی سەریان تووشی خرو، یان ئاڵۆزکانی قژ بن، پێنج ڕێگەی گرنگییدان بە قژ هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی پێستی سەریان وشکە.
1. بە وریایی شامپۆ هەڵبژێرە، باشترە ئەو جۆرانە هەڵبژێریت کە زەیتی سرووشتی تێدایە و ڕێگری دەکەن لە وشکبوونەوەی قژ.
2. پلەی گەرمی ئەو ئاوە نزمبکەرەوە کە بۆ سەرشتن بەکاریدەهێنیت، بەهیچ شێوەیەک ئاوی گەرم بەکارمەهێنە، چونکە پێستی سەر وشک دەکاتەوە، هەر بۆیە ئاوی شلەتێن یان سارد بەکاربهێنە.
3. باشترە وشککەرەوەی قژ بەکارنەهێنیت، ئەگەریش بەکارتهێنا، لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا بەکاریمەهێنە.
4. سەرشتن کەمبکەرەوە، باشترە هەفتەی 2 بۆ 3 جار لە هەفتەیەکدا زیاتر سەرت نەشۆیت.
5. هەوڵبدە ماسکی سرووشتی بۆ پێستی سەرت بەکاربهێنە، وەکوو بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ قژ، کە یارمەتیی شێداربوونەوەی پێستی سەر دەدات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 198 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!