ناونیشانی بابەت: گەرمیان..کنە و پشکنین بۆ گردی قەڵاکۆن دەکرێت
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوینی#
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان، بە ھاوکاریی تیمێکی زانکۆی ئیتاڵی، سەرقاڵی کاری کنە و پشکنینن لە گردی #قەڵاکۆن#.
بەرزان شوێنەوارناس، گوتەبێژی شوێنەواری #گەرمیان# بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕێکخراوی (میساک) لە تیمی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵی، دەستمان کردووە بە کاری کنە و پشکنین و ڕووپێوی شوێنەواری گردی قەڵاکۆن لە شارەدێی سەرقەڵای ئیدارەی گەرمیان.
وتیشی: ئەوانەی تا ئێستا لەو شوێنە و لەمیانی کنە و پشکنین و کارکردنەکە دۆزراونەتەوە، بریتییە لە چەندین پارچە گۆزە و کانزا و شووشە و پاشماوەی بەردین.
باسی لەوەش کرد: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و ئەنجامە سەرەتاییەکان، مێژووی ئەو شوێنەوارەی قەڵاکۆن دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ئیسلامی و #ساسانی# و ئەشکانی، تاوەکوو ھەزارەی پێنجەمی پێش زایین.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 346 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!