#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
هەندێ لەو شیعرە ورد و بچووکانەی کە لە شەوانی
پاسەوانیداو لە عەمباری کتێبەکانداو لەو
دە شەوەدا نووسیمن!
یەکەم شەو
زەوییەک بووم
سخار... سخار
ڕەش و بەدبەخت
وام دانابوو لە دواییدا
یان کوندەپەپوو بمکڕێ
یان گۆڕستان!
وەلێ ڕۆژێ عەشقی کیژۆڵەیەک هات و
ڕەشی کردەوە بە سپی و
کچیش خۆی کرد بە ڕێژنە و
گوڵی باران!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 230 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!