#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
چوارەم شەو
ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردە وردە ئەتوێیتەوە!
بە بێ ئەوەی پێبزانێ
عاشق سەری خۆی داوەتە
دەست نادیارێ
جارێک ئەبێ بە گەواڵەی
شێت و وێتی کەنار زەریا و
جارێکی دی
بە باگژەی نیوەشەوی
جادەی شارێ!
من ئەوەندە بەسەر عەشقی
ڕۆزانادا نوشتامەوە
ئەوەندە سەیری چاویم کرد
تا تەنیاییم بووە بە هەڵم و
هەڵم بە گۆمی ئیلهامی و
لە دواییشدا
بە ئێجگاری
خۆم و شیعرم تیا تواینەوە!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 240 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!