#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئێوارەیە و لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
نیشتمانی کۆن خەریکە دابچێت و ئاوا ببێ
تۆزێکی تر نیشتمانە تازەکەی خۆم
ڕۆزانا هەڵدێ و پێکەوە
وەک دوو پرسیاری نێر و مێ
تازە و تینوو
کەڵەگەتتر لە دروشم و
لە منارە و
چون (با)ی بێباک لە دیوار و
لە جوگرافیای حەرام و
دیرۆکی ترس.
هەر دوو بە جووت
قۆڵ لە قۆڵی یەکتریدا
گوڵ بە دەم و
هەتاو لە چاو
سەر بەرەو ژوور ئەبینەوە
بۆ ئەو باخچەی عەشق و خەونەی
نە زەرد ئەبێ و
نە پیر ئەبێ و
نە ئەیشمرێ!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 234 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!