نزمیی پلەکانی گەرمیی کاریگەریی لەسەر جومگەکان درووستدەکات، بەتایبەتیی لەو کەسانەی کە گرفتی هەوکردنی جومگەکانیان هەیە، ئازاریان زیاد دەبێت، بە چەند ڕێگەیەک کە ماڵپەڕی Times of India بڵاویکردووەتەوە، دەتوانیت چارەسەری بکەیت.
1. جلی گەرم بپۆشە، بەتایبەتیی بۆ ناوچەی جومگەکان، بیرۆکەیەکی باشە کە چەند پارچەیەکی زیادەی جلوبەرگ بپۆشیت.
2. دەکرێت چارەسەری کرایۆ گونجاو بێت، کە گازی ساردە و چارەسەری ئەم گرفتە دەکات.
3. لە کاتی خۆیدا ڕۆژانە وەرزش بکە، وەکوو مەلەکردن یان پیاسەکردن، یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازاری جومگەکان.
4. گرنگیی بە خواردنی ڤیتامین و کانزاکان بدە، بەتایبەتیی ئۆمێگا-3، یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی هەوکردن.
5. جەوەنە یان پاکی گەرم بەکاربهێنە بۆ ئەو شوێنەی ئازارەکەی هەیە، ئەمەش ڕێگەیەکی کلاسیک و کاریگەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 230 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!