ئەو خواردنانەی دەیانخۆیت کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر کارکردنی مێشک، وە هەندێکیان کاریگەریی نەرێنی جێدەهێڵن، جگە لە لەناوبردنی خانەکانی مێشک، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەدەمارەکان و ڕەنگە تووشی بیرچونەوە ببیت.
=KTML_Bold=هەندێک جۆری خۆراک هەیە باشترە خۆتی لێ بەدووربگریت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شەکر:=KTML_End= زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیەنێت، وە تووشی بیرچونەوەت دەکات، باشتر وایە لێیان دوورکەویتەوە.
=KTML_Bold=2. خواردنەوەی گازی:=KTML_End= ڕێژەیەوکی زۆر لە شەکری تێدایە، بە خواردنەوەیەکی ناتەندرووستی دادەنرێت، دەبێتە هۆی زوو پیربوونی مێشک.
=KTML_Bold=3. خواردنی سوورکراوە:=KTML_End= لەگەڵ ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام زیانی هەیە و چەوری ناتەندرووستی تێدایە.
=KTML_Bold=4. زەیت:=KTML_End= ئەو زەیتانەی ئامادەکراون و چەوری ناتەندرووستیان تێدایە زیانیان هەیە، بەڵام هەندێک جۆری زەیتی دیکە هەیە کە چەوری تەندرووستیان تێدایە و سوودی هەیە، وەکوو زەیتی زەیتوون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 208 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!