یاریگەی تاجی، یاریگەی بە یەک گەیشتنی هەردوو تیمی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی پێشمەرگە و بەحری بوو، ئەوەش لە یاری کۆتایی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بۆ دەست نیشان کردنی پاڵەوانی وەرزی 2023.
لە گێمی یەکەمدا یارییەکە بەبەهێزی دەستی پێ کردوو پلانەکانی هەردوو ڕاهێنەرانی تیمەکان بۆ دەست پێشخەریان بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن دوایی ڕکابەریەکی بەهێز لەو گێمەدا دواجار یاریزانانی پێشمەرگە و بەحری بە بێ گۆڵ یاریگەیان بە جێهێشت و یەکسان بوون.
لە گێمی دووەمدا و لە دوایی 4 خولەک و لە خولەکی 49، یاریزانانی بەحری توانیان گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن و پاشان لە دوایی 21 خولەک و لە خولەکی 70 (خۆژی شوکری) یاریزانی لاوی یانەی پێشمەرگە ئەنجامی یارییەکەی بۆ تیمەکەی یەکسان کردەوە.
ئەمەو کاتی یاسایی بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک بە کۆتاهات و دواتر بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی و بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان (پەناڵتی) لاوانی یانەی بەحری توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن و تاجی نازناویان لەسەر نا.
جێگەی باسە هەردوو تیم لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی لاوانی یانەکانی ئێراق یەکێک دەبن لە بەشداران و لەو ئاستەدا دەچنە نێو کێبڕکێکان.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 230 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!