سەرۆکی هاوپەیمانی #کەرکووک# هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند نەیارانی کورد ویستییان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک بەڕێوەنەچێت، بەڵام سوپاس بۆ خوا نەمانهێشت ئەو ویستەی ئەوان جێبەجێ ببێت.
#ڕێبوار تەها#، سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، لە کاتی دەنگداندا لە بنکەی 11ی ئازار لە گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکووک، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕێکەوتی #18-12-2023# هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، چونکە ڕۆژی گەڕانەوەی کوردە بۆ دەسەڵات لە پارێزگای کەرکووک.
ڕێبوار تەها، وتیشی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو ستەمێکی زۆر لە خەڵکی کورد کرا لە کەرکووک، بە پشتیووانی خوا ئەو ستەمە ئەمڕۆ 18-12-2023 لە ڕێی سندوقی دەنگدانەوە کۆتایی دێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 278 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!