ئەمڕۆ یەکشەممە #17-12-2023#، #ئالان حەمەسەعید ساڵح#، وەزیری پەروەردەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، بە ئامادەبوونی پارێزگاری #هەولێر# و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە قوتابخانەی (ناڵی بنەڕەتی تێکەڵاو) لە هەولێر یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان کرایەوە.
سەرەتا و پاش بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتمانی #ئەی ڕەقیب# لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەکە و چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەندین چالاکی ئەنجامدرا، پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەکی بەم یادە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم یادە لە #19-06-2004# پەڕڵەمانی کوردستان بڕیاری ژمارە 48ی دەرکرد، کە بەپێی ئەم بڕیارە ڕۆژی 17 کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دادەنرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 197 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!