سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دواییی میری کوێت، سەرەخۆشی لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت: ئێمە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا.
ئەمڕۆ شەممە #16-12-2023#، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاوکردەوە و وتی: سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتیی وڵاتی کوێتی دۆست دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا. داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 225 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!