سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانا و کەسایەتیی ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادە و کەسوکارى بەڕێزى زاناى ناودار و کەسایەتیى دیارى ئایینیى کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتى و مامۆستایانى ئایینى دەکەم، هاوخەمیانم.
خوالێخۆشبوو تەمەنێکى درێژى بە خزمەتى زانست و بوارى ئایینى بەخشى. خواى مەزن گیانى بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#15-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 217 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!