لە شاری #بەغدا# و لەسەر یاریگەی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێراق، یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق سێیەم پاڵەوانێتی وەرزی 2023 ی بە بەشداری یانەکانی ئێراق بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان دەستپێکرد.
لە کێبڕکێکانی کچان و لە یاری پۆستەی 100 مەتر تیم، کچانی یانەی پێشمەرگە دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز و بەهێز توانییان پلەی یەکەم دەستەبەر بکەن.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە هەر چوار کچە پاڵەوان (چاوان، نەورۆز، بەهار و بنين) توانیان بە ئاستێکی بەرز و شێر ئاسا پلەی یەکەم لەو یارییە بەهێزەدا دەستەبەر بکەن و ئەوەش بووە ئەنجامێکی بەرچاو لە یارییەکانی کچان.
یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بەردەوام دەبێت و لە کۆتایش یانەی کۆکەرەوەی زۆرترین خاڵ دەبێتە پاڵەوانی دوا چالاکی وەرزی 2023 ی یەکێتییەکە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 182 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!