بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و سێ پرس تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی #20-12-2023# بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
بڕگەی دووەم بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەکەم بۆ مادە و بڕگەکانی ڕەشنووسی یەکەمی ڕێنوێنیی کارکردنی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان.
بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالکراوان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 214 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!