ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #10-12-2023# لە شارۆچکەی #سێمێل#ی پارێزگای #دھۆک# کەرنەڤاڵی جەماوەری #شەنگال# بۆ پشتیووانی لە لیستی 197ی پارتی بەڕێوەچوو تێیدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #نەینەوا#ی پارتیش وتی: لیستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە نەینەوا ھەر بە لیستی یەکەم دەمێنێتەوە و خەڵکی شنگالیش وەفاداربوونە بۆ ڕێبازی بارزانی.
#نەوزاد ھادی#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی ڕایگەیاند: سوپاسی دڵسۆزی خەڵکی شنگال دەکەین بەرانبەر بە پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، خەڵکی شنگال بەھۆی کارەساتەکانی بەسەریان ھاتووە زەحمەتی زۆریان کێشاوە لە ئاوارەیی و دەربەدەری، ھەرچەندە ژیانی نێو کەمپەکان ئاسان نییە، بەڵام ھاووڵاتییانی شنگال وەفاداربوون و ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە، شنگال ھەر بەدڵسۆزی دەمێنێتەوە بۆ ڕێبازی بارزانی.
بەرپرسەکەی پارتی وتیشی: لیستی ئێمە لیستی سەرۆک بارزانییە بۆ خزمەتکردنی شنگال و ھەموو ناوچەکانی دیکە، لیستی 197ی پارتی لیستی یەکەمە لەسەر ئاستی نەینەوا، چونکە لیستی پارتی و سەرۆک بارزانییە، لیستی پارتی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەرۆک بارزانییە لەوانەش گەڕانەوەی خەڵکی شنگال.
ھادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەقامگیری و ئاوەدانی شنگال و شنگالییەکان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، لیستی 197ی پارتی ھەر بە لیستی بەھێزی نەینەوا دەمێنێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی پارتیش ھەموویان کەسانی لێھاتوون بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 259 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!