لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت: بەپێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# مافی خۆمانە.
ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی ٪90 زیادی کردووە.
وتیشی، لە دەنگی کوردەکان، یەکێتی نیوە زیاتری دەنگەکانی سنووری کەرکووکی بەدەستهێناوە، بۆیە پۆستی پارێزگار مافی خۆمانە وەک یەکێتی.
باسی لەوەشکرد، هەرچەندە بەهۆی پەرتەوازەیمان دەنگی کورد زۆر فەوتا، بەڵام ئێستاش دەتوانین یەکڕیزی درووستبکەین.
باسی لەوەشکرد، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی کاری پێکەوەیین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 184 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!