هەر یەک لە #بافڵ تاڵەبانی# و ڕەیان کلدانی بە ڕێککەوتن کورسی کۆتای مەسیحییان لە بەرژەوەندی خۆیان لە کەرکووک یەکلایی کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنەکە بەو شێوەیە بووە کە بافڵ تاڵەبانی کادیرێکی حیزبەکەی بەناوی لیستی بابلیۆنەوە کاندید بکات و دواتر لە ئەنجوومەنی پارێزگا بچێتە پاڵ لیستی یەکێتی.
ئینجیل زیا شەیبا، کاندیدی لیستی بابلیۆن بوو، کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#ی بردووەتەوە.
ئینجیل زیا شەیبا، کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و هاوسەرەکەی بێژەری عەرەبی کەناڵی ئاسمانی کەرکووکە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 212 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!