مەرج نییە هەموو ڕۆژێک برنج بخۆیت، دەکرێت گۆڕانکاری بکەیت و ژەمێکت شفتە بێت، هەندێک کەس لە ڕۆندا سووری دەکەنەوە و کەسانێکیش بە برژاوی یان لە فڕندا ئارەزووی دەکەن.
=KTML_Bold=پێداویستییەکان=KTML_End=:
یەک کیلۆ قیمە.
نیو دەسک کەرەوز.
یەک پیازی گەورە.
دوو تەماتە.
خوێ بەپێی ئارەزوو.
کەوچکێک نەعنای وشک.
دوو دەنک سیر، بەپێی ئارەزوو.
کەوچکێکی گەورە دۆشاو.
زیرە، ئاڵەتی ڕەش.
ئارد بە پێی پێویست.
=KTML_Bold=شێوازی ئامادەکردنەکەی=KTML_End=:
سەرجەم پێداویستییەکان وردبکە، ئەوەی پێویستە بیدە لە ڕەنە، پاشان تێکەڵی بکە، دواتر بەهارات و ئاردەکەی بەسەردا بکە.
هەندێک ئاوی تێبکە و بیشێلە تا نەرم دەبێت، بەدەست هەڵیبشێلە.
دوای 20 خولەک بەدەست بەش بەش خڕی بکەرەوە، پاشان پانی بکەرەوە، لەناو تاوەیەک کە زەیتی زۆری تیابێت، لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی بەرز دایبنێ و سووریان بکەرەوە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 207 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!