لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق، یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بە هاوکاری #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێوە دەبات.
بڕیارە لە ڕۆژانی 09-11 تا #11-11-2023# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەست پێبکات و لەو کۆمەڵەیەدا هەریەک لە یانەکانی (پێشمەرگە، سەناعە، مقدادیە و نەینەوا) بەشدارن.
ئەمه و لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی بالەی ئێراق خشتەی یارییەکانی ڕاگەیاند کە لە دەستپێکی یەکەم ڕۆژدا تیپی بالەی یانەی سەناعە و مقدادیە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە
#09-11-2023# بە یەک دەگەن و پاشان یاری دووەم لە کاتژمێر 4:00 و لەنێوان یانەکانی پێشمەرگە و نەینەوا دەبێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 238 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!