#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب دەکات بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە #06-12-2023# بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
بەڕێزیان وێڕای ھاوخەمی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 224 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!