یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە، قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق و کوردستانی دەستپێکرد.
لە کۆمەڵەی چوارەم کە یانەکانی (پێشمەرگە، مقدادیە، سەناعە و نەینەوا) لە خۆدەگرێت دوو یاری بەڕێوەچوون و لە یەکەم یاری یانەی مقدادیە بە ڕاهێنەری خالید ساڵح، توانی بە ئەنجامی 3-2 سێت لە یانەی سەناعەی شاری بەغدا بباتەوە.
ئەمه و لە دووەم یاری دا کوڕانی پێشمەرگە بە سەرکردایەتی کاپتن عەلی تەها سەرکەوتنێکی گرنگیان لە بەرانبەر یانەی نەینەوا نووسیەوە دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 سێت براوە بوون و بەو ئەنجامەش پێشمەرگەکان توانیان 3 خاڵی گرنگ دەستەبەر بکات.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 203 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!