سکرتێری #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپێی بڕیاری کۆنگرە ھەیکەلی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەتەواوەتی گۆڕانکاری بەسەردادێت، دەشڵێت: ئۆرگانەکانی ئافرەتان ڕاستەوخۆ سەر بە مەکتەبی سکرتاریەت دەبن.
#زیبا تەھا#، سکرتێری نوێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە وەک ستافی نوێی سکرتایەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە پلان و نەخشەڕێگای نوێ دەست بە خزمەت دەکەینەوە، بەشێوەیەکی سەردەمیانە و بەپێی خواستی ئافرەتانی کوردستان کار دەکەین، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و حکوومەت ھەوڵدەدەین ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ئافرەتان ھەموار بکرێنەوە و ئەوانەیشی پێویستن یاسای نوێی بۆ دەربکرێت.
سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتیشی: یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی یەکێتییەکە لەسەری دامەزراوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەتیی ئێمە بە گژ ھەموو ئەو داب و نەریتانەدا دەچینەوە لەگەڵ مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت ناگونجێن، لەسەر بنەما دیموکراسییەکان بەردەوام دەبین و پرسی نیشتمانی لە ئەولەویەتی کارەکانی ئێمە دەبێت.
زیبا تەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە کۆنگرە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و دوای دەستبەکاربوونمان گۆڕانکاری گەورە دەکەین لە ڕێکخراوەکەمان، بەتایبەتیی بەپێی پەیڕەوی نوێ سکرتاریەت ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی چالاکی ئافرەتان دەبێت، ئورگانەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سکرتاریەتەوە دەبێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 217 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!