تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆی و لە جەولەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی میوانداری لە یانەی میسان کرد.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #01-12-2023# بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی یارییەکی ئاست بەرز و بەهێز دواجار هەردوو تیم بە 3 گۆڵ یەکسان بوون و خاڵی یارییەکەیان دابەش کرد.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان، (ڕەعد فەنەر لە خولەکی 8، ئیبراهیم محەمەد لە خولەکی 23 و ستیڤن سارڤۆ لە خولەکی 56 تۆمار کران) و گۆڵەکانی یانەی میوانیش لە ڕێگەی یاریزانان، (محەمەد حەسەن دوو گۆڵ بە لێدانی پەناڵتی و لە خولەکەکانی 34 و 68 عەلی عادل لە خولەکی 88 تۆمار کران).
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 197 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!