یانەی وەرزشی چەمچەماڵ لەنێو شارۆچکەکەی بە بەشداری 16 فێرگەی یانە و فێرگەکان، پاڵەوانێتییەکی دۆستانەی بۆ ئاستی بێچووە شێران و بۆ لە دایکبووانی تەمەن 2010 ڕێک خست.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە فێرگەی یانەکانی (خاک، پێشمەرگە و چەمچەماڵ و فێرگە میللییەکان) بەشدار بوون تێیدا دوایی کێبڕکێیەکی بەهێز دواجار بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە توانیان لە یاری کۆتاییدا و لە بەرانبەر فێرگەی بەرگری چەمچەماڵ براوەبن بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بەو ئەنجامەش نازناوی پاڵەوانێتییە دۆستانەکەی #یانەی وەرزشی چەمچەماڵ#یان بردەوە.
جێگەی باسە یانەکانی بەشدار لەپاڵەوانێتییەکە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کرابوون لە کۆتای و لە هەر کۆمەڵەیەک دوو تیم دەگەیشتە چوارگۆشەی زێڕین و پاشان تیمەکانی گەیشتو بە یاری کۆتایی دەردەکەوتن کە لەنێویاندا بێچووە شێرە پێشمەرگەکان ئەو هەلەیان لەدەست نەدا و تا کۆتایی بێوچان گۆڵیان نەدا بۆ نازناوەکەی جامی یەکەمیان گەڕاندەوە شاری #سلێمانی#.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 252 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!