ئەمڕۆ یەکشەممە #24-12-2023# لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەردەم بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پاش ئەوەى فەرمانى هەرێمییان بۆ دەرچوو، هەریەک لە بەڕێزان دادوەر جاسم جەزا جافر، دادوەر جاسم محەمەد مستەفا و دادوەر تاهیر عەلى حەسەن بۆ ئەندامیەتیى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان، سوێندى یاسایییان خوارد و دەستبەکار دەبن.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەڕێزان سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى و جێگرانى و سەرۆکى داواکارى گشتى ئامادە بوون، دواى سوێندخواردن، لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن بۆ دادوەرانى بەڕێز، جەختى لە پارێزگارى و پشتیووانیى تەواوى خۆى بۆ سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەرى و دادگاکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەى جێبەجێبوونى دادوەرى، هەروەها جێى دڵنیایى و متمانەى هاووڵاتییان.
لە چوارچێوەى بایەخدان بە دامەزراوەى دادوەریدا و بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى دەسەڵاتى دادوەرى، پاڵپشت بە بڕگەى شازدەهەم لە مادەى دەیەمى یاساى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئێراق، ژمارە یەکى ساڵى 2005ى هەموارکراو و لەبەر ڕۆشناییى داواکاریى ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فەرمانى هەرێمى بۆ دامەزراندنى ئەو سێ دادوەرە بەڕێزە بۆ دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان واژۆ کردووه. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 218 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!